بەریتانیا دەستگیرکردنی چوار کەسی ئێرانی بە تۆمەتی کردەوەی “تیرۆرستی” راگەیاند

بەریتانیا دەستگیرکردنی چوار کەسی ئێرانی بە تۆمەتی کردەوەی “تیرۆرستی” راگەیاند

ئایار 4, 2025 10:38
بەریتانیا دەستگیرکردنی چوار کەسی ئێرانی بە تۆمەتی کردەوەی “تیرۆرستی” راگەیاند
0

لایک

پۆلیسی بەریتانیا پێنج کەس بە تۆمەتی کردەوەی تیرۆرستی دەستگیر دەکات و لە کۆی ئەو 5 کەسە چوار کەسیان خەڵکی ئێرانن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئایاری 2025، دەزگای هەواڵی هیهری ئێرانی بڵاوی کردووەتە، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەریتانیا 5 کەسیان دەستگیر کردووە و چوار کەسیان ئێرانین و تۆمەتی تیرۆرستی دراوەتە پاڵیان.

دوێنێ شەممە پۆلیسی بەریتانیا لە هەریەک لە مانچیستەر و ستۆک پۆرتی رۆژئاوای لەندەن هەواڵی دەستگیرکردنی 5 کەسی ئیرهابیان بڵاوکردەووە و تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لە بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

هاوکات دۆمینیک مۆرفی، بەرپرسی هێزەکانی بەرەبگاربوونەوەی تیرۆر لە لەندەن: ”ئێمە لە سەرەتای لێکۆڵینەوەکانداین و هەوڵدەدەین زانیاری تەواو لە بارەی تاوان باران بزانین و دەمانەوێت بزانین کێ لە پشت ئەم پلانەیە و دەیانەوێت مەترسی لەسەر کێ درووستبکەن ئایە مەترسی لەسەر شوێنی گشتی دەبێت یان شوێنی دیاری کراو، بۆیە دەبێت بە وردی لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێبکەین”.

En az 10 karakter gerekli