به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا کاتەکانى بەرەبەیان هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئەمشەو بارانبارینى پچڕپچڕ و هەورە تریشقە تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، پێشبینیش دەکرێ بارانى بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ئیدارەى راپەڕین ببارێ، بەڵام بۆ ناوچەکانى دیكه تەنیا باران و هەورە تریشقەى ئاسایی دەبێت.
ئاشكراشیكردووه، سبەى یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز لە کاتەکانى بەیانیدا باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت، و هه‌روه‌ها لە دوای نیوەڕۆوه بارانبارین دووباره لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی كوردستان تا کاتەکانى ئێوارە، بەردەوامى دەبێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت