ئەردۆغان: ئەوانەی لەبەرامبەر رشتنی خوێن بێدەنگن، بە ڕادەی ستەمکارەکان لەو تاوانانەدا هاوبەشن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەردۆغان: ئەوانەی لەبەرامبەر رشتنی خوێن بێدەنگن، بە ڕادەی ستەمکارەکان لەو تاوانانەدا هاوبەشن

ئەردۆغان: ئەوانەی لەبەرامبەر رشتنی خوێن بێدەنگن، بە ڕادەی ستەمکارەکان لەو تاوانانەدا هاوبەشن

تشرینی دووه‌م 11, 2023 17:41
ئەردۆغان: ئەوانەی لەبەرامبەر رشتنی خوێن بێدەنگن، بە ڕادەی ستەمکارەکان لەو تاوانانەدا هاوبەشن
0

لایک

سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان ڕەخنەی لە بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و ڕایگەیاند “بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لەسەر زمانیان نابڕێت، بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی کە دژ بە گەلی فەڵەستین بەردەوامە، جێی شەرمەزارییە”.

سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆککۆمار ئەردۆغان سەرەتا ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە دۆخی غەززە گرت و گوتی: “بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لەسەر زمانیان نابڕێت، بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی کە دژ بە گەلی فەڵەستین بەردەوامە، جێی شەرمەزارییە”.

ڕاشیگەیاند: “ئەوانەی لەبەرامبەر ڕشتنی خوێن بێدەنگن، بە ڕادەی ستەمکارەکان لەو تاوانانەدا هاوبەشن”.

سەرۆککۆمار ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە، “گەیاندنی سووتەمەنی بۆ ئەو شوێنانەی کە بەپەلە پێویستیانە لەوانەش بە تایبەتی نەخۆشخانەکان، زۆر گرنگە”.

ئەردۆغان پێشنیازیشی کرد کە، بە مەبەستی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی غەززە، وەک وڵاتانی هاریکاریی ئیسلامی پێویستە سندووقێک دابمەزرێنین. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان وتی: “قودس هێڵی سووری ئێمەیە. ئاواتی هەموومان ئەوەیە کە قودس کە وەک شاری ئاشتی دەناسرێت و هەموو خاکی فەڵەستین بگەڕێنەوە بۆ ئەو دۆخەی لە ڕابردوودا هەیانبوو”.

سەرۆککۆمار ئەردۆغان لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا کە “ئیسرائیل کە وەک منداڵێکی خراپەکاری ڕۆژئاوا مامەڵە دەکات، پێویستە ناچار بکرێت بە قەرەبووکردەنەوەی ئەو کارە تێکدەرانەیەی کە کردوویەتی”.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: “پێویستە لێکۆڵینەوە لە بوونی چەکی ئەتۆمی کە دانپێدانانی وەزیرەکانی ئیسرائیلی لەسەرە بکرێت و لە دۆخێکدا کە لە کۆنترۆڵی نێودەوڵەتی دەرچووبێت، ئاشکرا بکرێت”.

En az 10 karakter gerekli