حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخاتە روو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخاتە روو

حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخاتە روو

ئازار 13, 2024 20:36
حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخاتە روو
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە عێراقەوە هاتووە بە نزیکەی 300 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە و سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیازێکی باش لەلایەن عێراقەوە بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان نییە و هەموو مانگێک یاری بە سۆزی مووچەخۆران دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەرداری مافە دەستورییەکان و مافی خەڵک و خوێنی ئەو شەهیدانە نابن کە هەرێمی کوردستانی پێ دروستکراوە، تا چەند کەسێكی شۆڤێنی وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پارەیەی لە عێراقەوە هاتوە بە نزیکەی 300 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە و سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت.

پێشەوا هەورامانی باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر بەشدارییان لە پڕۆژەی هەژماری من کردووە و پلانیان ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری من بۆ سەرجەم مووچە خۆران بکرێتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی هەژماری من هەڵناوەشێنێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی دادگای فیدراڵی ئەوەی ئاشکراکرد، دادگای فیدراڵی لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە هەشت بڕیاری دژی هەرێمی کوردستان دەرکردووە، دادگای فیدراڵی لە بری حکومەت و پەرلەمانی عێراق بڕیار دەدات، هەروەها دادگای فیدراڵی بڕیارەکانی سیاسین و دژی دەستووری عێراقن.

En az 10 karakter gerekli