ئێران ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ باره‌ی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژهەڵاتی ناوەراست
  • ئێران ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ باره‌ی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ئێران ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ باره‌ی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ئاب 21, 2024 22:05
ئێران ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ باره‌ی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
0

لایک


حكوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ باره‌ی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هۆکارەکەی ئاشكرا ده‌كات.

چوارشه‌ممه‌، 21ـی ئابی 2024، حكوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌ باره‌ی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته‌ ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد ژمارەی سەرنشینانی کۆپتەرەکەی ڕەئیسی له‌ ڕێژه‌ی خۆی زیاتر بووه‌ بۆیە نەیتوانیوە بۆ بەرزی پێویست هەڵبفڕێت و لە بارودۆخێکی ته‌مومژاویدا خۆی بە شاخێکدا کێشاوە.

حكوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئیتیڵاعات لە دۆسیەی ڕەئیسیدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ 30 هەزار کەس کردووە و هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ هۆکارێکی مرۆیی لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەدا نەبووە.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “لە لێکۆڵینەوەکاندا، هیچ نیشانەیەکی بوونی ماددەی کیمیایی و ماددەی زیانبەخش نەدۆزراوەتەوە”.

هاوكات ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو “لە ڕاپۆرتێکی پێشوودا، شوێنەواری هیچ گولـلەیه‌ك یان شتێکی هاوشێوە، لەسەر پاشماوه‌ی هەلیکۆپتەرەکە بە دی نەکراوە و کۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار دوای خۆكێشانی به‌ شاخه‌كه‌دا سووتاوه‌”.

En az 10 karakter gerekli