کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما لە نزمیدا جێگیر دەبن لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە ئاسمانی هەندێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. دەشڵێت، بۆ ئەمڕۆ حاجی ئۆمەران بە 29 پلە فێنکترین ناوچەی هەرێمە.
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەئاسمانی هەندێک ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما لە نزیمدا جێگیر دەبن.
باسی لەوەش کردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 45