بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی ئێران 9 کەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی ئێران 9 کەس گیانیانلەدەستدا

حوزه‌یران 18, 2024 10:50
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی ئێران 9 کەس گیانیانلەدەستدا
0

لایک

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی نێودەوڵەتی لە ئێران نۆ نەخۆش گیانیانلەدەستدا و ئاگرەکە بە بەشداریی 136 ئاگرکوژێنەوە و 36 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراوە.

سادقی نیارکی، سەرۆکی دەزگای داد لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی نیودەوڵەتیی قائیم لە شاری رەشت، نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە.

راشیگەیاند، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا 142 نەخۆش لە نەخۆشخانەکەدا بوون، کە 109 کەسیان لە بەشی ئاسایی و 33 کەسی دیکەیان لە بەشی چاودێریی چڕدابوون.

هاوکات شەهرام موئمنی، سەرۆکی بەشی ئاگرکوژێنەوە لە شاری رەشت رایگەیاندووە، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە 136 ئاگرکوژێنەوە و 36 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای پارێزگاکەوە بەشدارییان لە کوژاندنەوەی ئاگری نەخۆشخانەکەدا کردووە و تیمەکانیان توانیویانە لە دوای دوو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بە وتەی موئمنی تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە رووننەبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشەکان لەلایەن تیمەکانیانەوە لە نەخۆشخانەکە براونەتە دەرەوە بە 11 ئامبولانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە.

هاوکات میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە زانکۆی پزیشکیی گیلان رایگەیاندووە، هەشت نەخۆش لە کاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە گیانیانلەدەستداوە. ئەو هەشت نەخۆشە لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەکەدا بوون.
نەخۆشخانەی نێودەوڵەتیی قائیم لە شاری رەشت، نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەتە و 250 قەرەوێڵەییە.

En az 10 karakter gerekli