وەزارەتی ئەوقاف: ئەو هاونیشتمانییانەی لە سعودیە گیریانخواردبوو رەزامەندی وەرگیراوە بگەڕێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی ئەوقاف: ئەو هاونیشتمانییانەی لە سعودیە گیریانخواردبوو رەزامەندی وەرگیراوە بگەڕێنەوە

وەزارەتی ئەوقاف: ئەو هاونیشتمانییانەی لە سعودیە گیریانخواردبوو رەزامەندی وەرگیراوە بگەڕێنەوە

حوزه‌یران 23, 2024 15:32
وەزارەتی ئەوقاف: ئەو هاونیشتمانییانەی لە سعودیە گیریانخواردبوو رەزامەندی وەرگیراوە بگەڕێنەوە
0

لایک

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، ئەو هاونیشتمانییانەی لە سعودیە گیریانخواردبوو رەزامەندی وەرگیراوە لە دەروازەى عەرعەرەوە بگەڕێنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دوای هەوڵ و تێکۆشانەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی نوێنەری تایبەتی وەزارەت، بۆ ئەو هاوڵاتی و هاونیشتیمانییانەی کە بەرێگەی ڤیزای ساڵی گەشتی سعودیەیان کردووە و گیریانخواردووە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات لەڕێگەی پاسی تایبەت لەهەولێر و دهۆک و سلێمانی.

داواشدەکات، ئەو هاونیشتمانییانەی گیریانخواردووە پەیوەندی بە خاوەن کۆمپانیاکانیانەوە بکەن تاوەکو پاسیان بۆ دابینبکەن و بگەڕێنەوە.

ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان لە رێگەی ڤیزای گەشتیارییەوە بەمەبەستی حەجکردن چوونە سعودیە، بەشێکیان لەوێ گیریانخواردبوو، تاوەکو ئیستا 22 هاونیشتمانی کە بەو رێگەیە چوونەتە ئەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە.

En az 10 karakter gerekli