بەرەی تورکمانی سبەی خۆپیشاندانێکی فراوان لە کەرکووک ئەنجامدەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بەرەی تورکمانی سبەی خۆپیشاندانێکی فراوان لە کەرکووک ئەنجامدەدات

بەرەی تورکمانی سبەی خۆپیشاندانێکی فراوان لە کەرکووک ئەنجامدەدات

ئاب 12, 2024 21:21
بەرەی تورکمانی سبەی خۆپیشاندانێکی فراوان لە کەرکووک ئەنجامدەدات
0

لایک

بەرەی تورکمانی رایگەیاند، دوای رەتکردنەوەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی و هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووکیان رەتکردەوە، رووبەڕووی هێرشێکی توندی میدیایی بوونەتەوە و جەختیش دەکەنەوە، رۆژی سێشەممە، خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان رێکدەخەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 12 ئابی 2024، بەرەی تورکمانی عێراقی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە خۆیان بە بەرگریکاری پێکهاتەی تورکمانی دەزانن و ئەو شەرعیەتییەشیان لە خەڵکی خۆیانەوە وەرگرتووە و باسیان لەوەشکردووە: کێشەی ئەوان سنووردرا نییە بە پۆستێک و ئامانجێکی کەسییەوە، بەڵکوو بەرگری لە مافە نەتەوەییەکانیان دەکەن.

بەرەی تورکمانی ئەوەشی رەتکردووەتەوە، ئەوان پەنا بۆ بەکارهێنانی زمانی ناشرین نابەن و هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان.

هاوکات بەرەی تورکمانی رایگەیاندووە سبەینێ سێشەممە 13ـی ئابی 2024 کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک، خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان بۆ رەتکردنەوەی دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی بەغداد لە بارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک، رێکدەخەن.

En az 10 karakter gerekli