ماڵپەڕی عێراق ئۆیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە هەولێر، بەغدا و تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و مانگی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ماڵپهڕی عێراق ئۆیل ڕیپۆرت ڕایگەیاند: بەرپرسانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، کۆمپانیای سومۆ لەگەڵ کۆمپانیای حکوومی بۆتاسی تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و تیایدا پلانیان بۆ ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو و ئاستی بەرهەمهێنان و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت داڕشتووە.
چەند بەرپرسێکی ئاگادار ئەوەیان ئاشکرا کردووە، لە کۆبونەوەکان باس لە دۆسیەی تەکنیکی و بازرگانی پەیوەست هەناردەی نەوتی هەرێم کرا، ئەوەش دوای شەش مانگ لە راگرتنی.
ئاماژەیان بەوەش دا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و تورکیا پلانیان بۆ ڕێژەی هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و پابەندییەکانی هەردولایەن داڕشتووە.
لە ڕێكهوتی 25ـی مانگی ئاداری ئەمساڵ لەدوای دەرچوونی بڕیاری ژووری ناوبژیوانی پاریس، لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، لەبەرژەوەندی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.