قەبارەی خستنەڕووی دۆلار بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت

قەبارەی خستنەڕووی دۆلار بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت

ئه‌یلول 12, 2023 17:40
قەبارەی خستنەڕووی دۆلار بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت
0

لایک

بانكی ناوەندی عێراق زیاتر له‌ 200 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و به‌راورد به‌رۆژانی رابردوو رێژه‌ی كاشی بۆ دوو هێنده‌ زیادكرد.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 201 ملیۆن و 395 هەزار و 261 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە.

هەروەها 64 ملیۆن و 170 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 137 ملیۆن و 225 هەزار و 261 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 600 دینار بوو بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 155 هه‌زار و 850 دینار.

En az 10 karakter gerekli