درەنگانێکی شەوی رابردوو لە پێچەکانی زینی وەرتێ بە دیوی رانیەدا، رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان روویدا و لە ئەنجامیشدا گیان لەدەستدانی پێنج کەسی لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، 9 کەسی تێدابووە کە سەر بە یەک خێزان بوون و چوار کەسی دیکەیشیان برینداربوون. بریندار و تەرمەکانیش بۆ نەخۆشخانەکانی رانیە گوێزراونەتەوە.
جێی باسە، ئەوانەی لە رووداوەکەدا بوونەتە قوربانی سەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزانن و خەڵکی چۆمان بوون، ئۆتۆمبێلەکەشیان لە بەرزیی نزیکەی 100 مەترەوە کەوتووەتە خوارەوە، ناوی ئەو کەسانەش کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بریتین لە:

