شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ هه‌ولێر داخرا

شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ هه‌ولێر داخرا

ئازار 5, 2023 20:58
شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ هه‌ولێر داخرا
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ داخستنی یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكراشی كرد كه‌ داخستنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.


فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، کەوا لە ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ جووتسایدی گەزنە دادەخرێت و لادانی کاتی کە هاوڕێک لەگەڵ شەقامەکە دروستکراوە، دەبێتە ڕێگای بەدیل.


راشیگه‌یاند:هۆکاری داخستنەکە لەبەر پەڕاندنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفرازە لەو شوێنەدا.


به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌كه‌ ماوەی داخستنەکە بۆ چەند رۆژێک دەبێت.

En az 10 karakter gerekli