عێراق و تورکیا گرێبەستێک بۆ پاراستنی سنوورەکان واژۆ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق و تورکیا گرێبەستێک بۆ پاراستنی سنوورەکان واژۆ دەکەن

عێراق و تورکیا گرێبەستێک بۆ پاراستنی سنوورەکان واژۆ دەکەن

كانونی دووه‌م 12, 2024 10:28
عێراق و تورکیا گرێبەستێک بۆ پاراستنی سنوورەکان واژۆ دەکەن
0

لایک

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێکی ستراتیژی له‌نێوان تورکیا و عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشی سنووره‌كان واژۆ ده‌كرێت. دەشڵێت،” لە ئێستادا لێکتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان عێراق و تورکیا سەبارەت بە دۆسیەی پاراستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عه‌لی نیعمه‌ ئه‌ندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، له ئێستادا‌ عێراق بۆ زیاتر نزیک بوونەوە لەگەڵ تورکیا هەنگاو دەنێت و شاندێكی فه‌رمی عێراق لەگەڵ لیژنه‌ك‌ بە سەرۆکایەتی قاسم ئه‌عره‌جی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی توركیا دەکەن بەمەبەستی واژۆکردنی گرێبەستێکی سراتیژی تایبەت بە پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئاماژەی بەوەش کرد، مەبەست لە ناردنی لیژنەکە دروستكردنی لێكتێگه‌یشتنە لەگەڵ تورکیا و ‌ ئەم لێکتێگەیشتنەش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌ دۆسیه‌ی پێشێلكارییه‌كان و بۆردومانی سنوورەکانی عێراق.

ئەوەشی خستەروو، لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەکە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا رێکەوتنی ستراتیژی واژۆ ده‌كرێت له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غداد سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشی سنووره‌كان.

En az 10 karakter gerekli