گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماسی له‌ هەرێم دروست ده‌كرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماسی له‌ هەرێم دروست ده‌كرێت

گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماسی له‌ هەرێم دروست ده‌كرێت

حوزه‌یران 18, 2023 17:37
گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماسی له‌ هەرێم دروست ده‌كرێت
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆیەکەمجار و لەسەر ئاستی عێراق پرۆژەیەکی گەورەی بەرهەمی ماسی دروستدەکرێت کە لەساڵێکدا توانای بەرهەمهێنانی 21 ملیۆن پەنجەماسی و هەزار و 200 تەن گۆشتی هەیە، دوای پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆش، دەست بەهەناردەکردنی دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بایەخدان و بەرەوپێشبردنی زیاتر بە بەرهەمهێنان، یەکێکە لە پلانە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، لەو چوارچێوەیەشدا گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمی ماسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە پارێزگای دهۆک دروستدەکرێت، کە لە چەند بەشێک پێکدێت و لە قۆناغی یەکەمدا توانای بەرهەمهێنانی 200 تەن گۆشتی ماسی هەیە و سەدان هەلیکاریشی بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕەخساندوە”.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئامانج لە دروستکردنی ئەم پرۆژەیە، پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ و پەرەپێدانیەتی بۆ ئاستێک بتوانرێت هەناردەی دەرەوە بکرێت، کە لە قۆناغی یەکەمیدا دەتوانێت لە ساڵێکدا 21 ملیۆن پەنجەماسی و هەزار و 200 تەن گۆشتی ماسی بەرهەمبهێنێت.

شوکری عومەر، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرهەمی ماسی ڕاگەیاندوە، “ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و تەواوکەری بەرهەمی کشتوکاڵییە لە هەرێمی کوردستان، سەرمایەکەی 10 ملیۆن دۆلارە، لە ئێستادا 500 دەرفەتی کاری بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاوڵاتییان ڕەخساندوە”.
 
بەڕێوەبەری پڕۆژەکە  باسی لەوەشکرد، هیچ جۆرە پرۆژەیەکی بەرهەمی ماسی لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەو شێوەیە و بەو جۆرە سیستەمە دروست نەکراوە؛ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوی تێدا بەکار هێنراوە”. 

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕوبەری پڕۆژەکە 229 دۆنمە و پێکدێت لە هەڵهێنەری ماسی، تاقیگە، حەوزی خۆڵ و قەفەزی ماسی، پلانیش هەیە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئالیک دابنرێت و دوای پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ، لە ئاییندەدا بەرهەمی ئەم پرۆژەیە هەناردەی بازاڕەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو بکرێت.

En az 10 karakter gerekli