بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند: بارانبارین و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ شەممە، ٢١ـی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ڕایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆوە بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە. لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە.
بۆ سبەی یەک شەممە، ٢٢ـی ئادار بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دابێت
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:-
هەولێر(ئەربیل):١٦پلە
سلێمانی: ١٣پلە
دهۆک:١٤پلە
هەڵەبجە:١٢پلە
زاخۆ:١٤پلە
سۆران:١٠پلە
حاجی ئۆمەران:٥پلە