وەزیری دارایی هەرێم کاتی هاتنی 618 ملیارەکە ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزیری دارایی هەرێم کاتی هاتنی 618 ملیارەکە ئاشکرا دەکات

وەزیری دارایی هەرێم کاتی هاتنی 618 ملیارەکە ئاشکرا دەکات

كانونی دووه‌م 29, 2024 21:52
وەزیری دارایی هەرێم کاتی هاتنی 618 ملیارەکە ئاشکرا دەکات
0

لایک

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە 618 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت. دەشڵێت، هەموو ئەو داتا و زانیارییانەی داواکراون سەبارەت بە مووچە لەلایەن دیوانی چاودێری وەزارەتی دارییەوە رادەستی بەغداد کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار دراوە بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو رێکارەکان تەواو کراون و ئەو زانیاری و داتایانەی سەبارەت بە مووچە داوا کراون رادەست کراون و بە دڵنیاییەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەنگاوەکانی ناردنی 618 ملیار دینارەکە لەلایەن بەغدادەوە بە خێرایی ئەنجام دەدرێت و دەنێردرێت.

ئەوەشی خستەروو، یاسای بودجە جگە لەوەی زوڵمێکی زۆری لە هەرێم کردووە بۆ حکومەتی عێراقیش کێشەی گەورەی دروست کردووە، بۆیە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی رێککەوتوون لەسەر هەموار کردنەوەی یاسای بودجە.

باسی لەوەش کرد، دەسپێکردنی رێکارەکانی هەموار کردنەوەی یاسای بودجە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (1)