دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هیوای خۆی ده‌ربڕی كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا رووسیا و ئۆكرانیا بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵات ده‌ست ده‌كه‌ن به ئاڵوگۆڕی چالاكانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، “به‌هیوای ئه‌وه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا رووسیا و ئۆكرانیا بگه‌نه ڕێككه‌وتن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌گه‌نه رێكه‌وتن، پاشان “هه‌ردو وڵات ده‌ست ده‌كه‌ن به ئاڵوگۆڕی چالاكانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا”.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ڕۆژئاوا به پشتبه‌ستن به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌دوای چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ندایه بۆ قه‌یرانی ئۆكرانیا و درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه بۆ دوای یه‌كشه‌ممه.
له‌لای خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، واشنتن پابه‌نده به گه‌یشتن به یه‌كلاییكردنه‌وه‌یه‌كی “ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ململانێی ئۆكرانیا”.
پێشتریش ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێشنیازی ئاگربه‌ستی نوێی له‌گه‌ڵ رووسیا كرد و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ ڕاگرت، ئه‌مه‌ش دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ئاگربه‌سته دێت كه ڕۆژی شه‌ممه ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا بۆ جه‌ژنی ئیسته‌ر ڕایگه‌یاندبوو.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی