سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق دەکات و هەردوولا جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
رۆژی شەممە (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.