قەتەر بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق دەکات

قەتەر بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق دەکات

میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە لە ساڵانی داهاتوودا بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق بکات.

حوزه‌یران 16, 2023 11:23
قەتەر بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق دەکات
0

لایک

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی قەتەر، ئال سانی، میری قەتەر لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە، زنجیرە رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی وزە و کارەبا، پەرەپێدانی هۆتێل و بینای مۆدێرنی نیشتەجێبوون و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکانی عێراق واژوو کران. هەروەها یاداشتنامەیەکەی لێکتێگەیشتن و ژمارەیەک رێککەوتن و بەیاننامەی هاوبەش واژوو کران.

بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەکەی بەنیازە لە ساڵانی داهاتوودا بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام بدات، ئال سانی وتی: “لە کۆبوونەوەکاندا بابەتەکانی پاڵپشتیکردنی پەرەپێدانی پڕۆژەی سیستەمی کارەبای کەنداو و دامەزراندنی تۆڕێک لە باشووری عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کارەبای عێراق، هەروەها دەستپێشخەرییە ناوچەییەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان تاوتوێ کران”.

En az 10 karakter gerekli