ئەردۆغان: رۆژئاوا ١٤٠ رۆژە سەیرکەری هەموو تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی ئیسرائیلە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  •  ئەردۆغان: رۆژئاوا ١٤٠ رۆژە سەیرکەری هەموو تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی ئیسرائیلە

 ئەردۆغان: رۆژئاوا ١٤٠ رۆژە سەیرکەری هەموو تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی ئیسرائیلە

شوبات 24, 2024 17:27
 ئەردۆغان: رۆژئاوا ١٤٠ رۆژە سەیرکەری هەموو تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی ئیسرائیلە
0

لایک


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، “ڕۆژئاوا ١٤٠ ڕۆژە سەیرکەری هەموو تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی ئیسرائیلە”.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میتینگێکی جەماوەریدا لە ساکاریا، وتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆککۆمار ئەردۆغان لەبەشێکی قسەکانیدا جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرد و وتی: “لەهەر شوێنێک تیرۆریستێک هەبێت دەیدۆزینەوە و سەری پان دەکەینەوە. بەبێ ئەوەی بۆمان گرنگ بێ کێ لە پشت ئەو تیرۆریستانەیە، تا لە چالاکی خستنی دوایین تیرۆریست بەردەوام دەبین”.


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان کرد و وتی: “ڕێک ١٤٠ ڕۆژە سەیرکەری هەموو تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی ئیسرائیلن. وای لێهاتووە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش بانگەوازی بەپەلەی ئاگربەست لەئیسرائیل ڕاناگەیەنێت”.


راشیگەیاند: “نە ڕۆژئاوا و نە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هیچ کردەوەیەکی پێویستیان بۆ ڕاگرتنی دڕندەیی ئیسرائیل نیشان نەدا”.

En az 10 karakter gerekli