كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌

ئایار 10, 2024 11:49
كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و سبه‌ینێش له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 1 تا 2 پله‌ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مانشێوه‌ 1-2 پله‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 30
سلێمانی: 29
دهۆك : 30
زاخۆ : 32
هه‌ڵه‌بجه‌ : 31
سۆران : 29
حاجی ئۆمه‌ران: 19
گه‌رمیان : 35

En az 10 karakter gerekli