هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە

هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە

شوبات 3, 2024 17:02
هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە
0

لایک

بڕیارە چوارى ئەم مانگە، هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە و پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و حکومەتى خۆجێیى پارێزگاکانى کەرکووک و نەینەوا، رەوشى هەرێمى کوردستان و عێراق گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی، کە لە سەرچاوەیەکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەستیکەوتووە، بڕیار وایە سبەی یەکشەممە لە سلێمانی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.

سەرچاوەکە وتیشی: کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11 لە دەباشان بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە شاندی پارتی پێکدێت لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، کە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.

لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکات و هەریەک لە ئاسۆ مامەند و دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی ئەندامی شاندەکەن.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە پەیوەندی سیاسی نێوان هەردوولا، دۆخی ناوخۆیی و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک نەینەوا.

En az 10 karakter gerekli