پەرلەمانی عێراق سبەی کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق سبەی کۆدەبێتەوە

شوبات 10, 2026 08:39
پەرلەمانی عێراق سبەی کۆدەبێتەوە
0

لایک

کارنامەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە و پرسی داعشە گوازراوەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکردەوە و لە بڕگەی یەکەمدا، پێداچوونەوە بەو تانانە دەکات سەبارەت بە دروستی هەندێک لە پەرلەمانتاران پێشکەشکراون.

لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بە ئامادەبوونی وەزیری داد، بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، گفتوگۆ لەسەر بابەتی زیندانییە گوازراوەکان بۆ عێراق دەکرێت.

تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆی گشتی، هاوکات ئاماژە بەوەکراوە کۆبوونەوەکە سەعات ١١ـی پێشنوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

En az 10 karakter gerekli