خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه له‌هه‌ولێر‌ ده‌ستگیركرا

خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه له‌هه‌ولێر‌ ده‌ستگیركرا

ئه‌یلول 27, 2023 22:19
خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه له‌هه‌ولێر‌ ده‌ستگیركرا
0

لایک

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، خاوەنی ئەو هۆڵەی كه‌ له‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌ ئاگری لێکەوتەوە، لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیرکرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیرکرا و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ کەوتەوە لە قەزای حەمدانیە لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیر کرا

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنەوئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو).

دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەکانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.

En az 10 karakter gerekli