بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژەکانی 14 بۆ 16ی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی هەموو ساڵێک بە بۆنەی جەژنی “جەما”ی ئێزدییەکانەوە لە تەواوی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەچوو، تێدا گفوتگۆ لە بارەی دۆخی گشتی وڵات و جێبەجێکردنی دۆسیە سەرەییەکانی کارنامەی حکومی کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی 14 بۆ 16ی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی هەموو ساڵێک، بە بۆنەی جەژنی “جەما”ی پێکهاتەی ئێزدییەکانەوە، لە هەموو پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
جەژنی جەمای ئێزدییەکان بە واتای جەژنی کۆبوونەوە دێت و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا چەند رێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت کە تیایدا پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی بەرێوەدەچێت و شوێنکەوتوانی ئەو ئاینە لە سەرتاسەری جیهانەوە روو لە پەرستگای لالشی قەزای شەنگال دەکەن.
جەژنی جەما ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت و تیایدا سەرجەم ئێزدییەکانی بەشداربووی ئەم جەژنە، لە لالش خێوەت هەڵدەدەن و تا کۆتایی رێوڕەسمەکە لەوێ دەمێننەوە و سەرجەم ئەرکەکانیش بەپێی پەتی ئەنجام دەدەن و بەشێکیان جلوبەرگی تایبەتی خۆیان دەپۆشن.