بانکی ناوەندی عێراق چوار رێنمایی ئاڕاستەی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بانکی ناوەندی عێراق چوار رێنمایی ئاڕاستەی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کرد

بانکی ناوەندی عێراق چوار رێنمایی ئاڕاستەی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کرد

ئاب 9, 2023 22:29
بانکی ناوەندی عێراق چوار رێنمایی ئاڕاستەی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کرد
0

لایک

بەگوێرەی نوسراوێک بانکی ناوەندی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوکردووە و داوای لەو نووسینگانە کردووە کە دۆلار لە ریگای سەکۆی ئەلکترۆنیەوە بە گەشتیاران بفرۆشن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی نوسراوێکی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو کردووە و تێیدا هاتووە، بانکی ناوەندی بە ئامانجی چالاکردن و پاراستنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە مەترسییەکان هەمەجۆرلردنی کاروبارەکانیان کار دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پێناو رێکخستنی کاروباری فرۆشتنی نەختینەیی دۆلار بە گەشتیاران لە رێگەی سەکۆی ئەلکترۆنییەوە لەسەر کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی درراو پێویستە:

یەکەم؛ جێبەجێکردنی کاروباری فرۆشتنی دۆلاری کاش بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی بێت و وردبینی بۆ بەڵگەنامەی فەرمی گەشتیاری کڕیاری دۆلار بکرێت و هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت مامەڵەی دۆلاری لێ قەدەغە دەکرێت.

دووەم؛ ریزبەندی ژمارەی ئەو دۆلارە کاشەی رەوانەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو دەکرێت لەلایە بانکی ناوەندی بوونی هەیە و فرۆشتنی بە لایەنی قەدەغەکراو بەرپسیارێتی دەخاتە سەر کۆمپانیاکە و لەوانەیە مۆڵەتی لێبسەنرێتەوە.

سێیەم؛ رێکەوتی 31ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆتا وادەی کۆمپانیاکانی ئاوڵگۆری دراو دەبێت بۆ ئەوەی داتاکانیان ببەستنەوە بە سەکۆی ئەلکترۆنی دراوەکانی سەر بە بانکی ناوەندی.

چوارەم؛ لە رێکەوتی 8ی مانگی ئابەوە ئەگەر هاتوو زیاتر لە سێ سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆری دراو هەبوو ئەوا هاتنەژوورەوەی لە نوسینگەی فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی لێقەدەغە دەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندبوو، لە هەفتەی داهاتووەتە دەست دەکەن بە گرتنە بەری چەند رێکارێک بۆ دابەزینی نرخی دۆلار.

En az 10 karakter gerekli