سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023 20:33
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌
0

لایک

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كۆبوونه‌وه‌ و تێیدا داواکرا دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابینبكرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ به‌غداد محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له‌ سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم كرد، هه‌ردوولا تاووتوێی داواکارییەکانی پەیوەست بە تەندروستی، ئاوارە، پەنابه‌ر، کەمپەکان، نەخۆشانی دەرەوەی هەرێم و پێویستیەکانی دەرمان كرا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم، گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێداویستییه‌ پزیشکییه‌كان، دابینکردنی ئامێری پزیشکی، بەشە بودجەی تەندروستی لە بودجەی حاکیمەی عێراق و هەماهەنگیکردن بۆ رێککارەکانی چاکسازیکردن لەبواری دەرمان، كرد.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم داوای تەرخانکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ پارێزگای هەڵەبجە و نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئه‌و شاره‌ كرد.

بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان، سوودانی جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان وەزارەتەکانی تەندروستی فیدراڵی و تەندروستی هەرێم کردەوە.

هه‌روه‌ها بڕیاریشیدا داواکاری و کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ ئەنجوومەنی ئابووری‌ حکومەتی عێراق ره‌وانه‌ بكرێت

En az 10 karakter gerekli