سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر (ئەربیل) نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕەکانی هەرێم خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 685 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی نیسانی 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی ڕایگەیاند: “نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 284 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 145 هەزار و 100 دینار خەمڵێندراوە”.
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 284 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر (ئەربیل)، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 18 = 587،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 685،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 718،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 24 = 783،000