ئومێد سەباح: لەم دوو ڕۆژەدا تەواوکاری مووچەی هەردوو مانگ دێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • ئومێد سەباح: لەم دوو ڕۆژەدا تەواوکاری مووچەی هەردوو مانگ دێت

ئومێد سەباح: لەم دوو ڕۆژەدا تەواوکاری مووچەی هەردوو مانگ دێت

تشرینی یه‌كه‌م 3, 2024 08:14
ئومێد سەباح: لەم دوو ڕۆژەدا تەواوکاری مووچەی هەردوو مانگ دێت
0

لایک

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، وا بڕیارە لەم دوو ڕۆژەدا کورهێنانی مووچەی مانگی هەشت و تەواوی مووچەی مانگی نۆش بگاتە هەرێمی کوردستان-عێراق

ئەمڕۆ چوارشەممە، 02-10-2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “حکوومەتی عێراق تاوەکوو ئێستە 755 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشت ناردووە و 245 ملیار دینار کورتهێنان هەیە”. 

بە وتەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، شاندێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم لە بەغدایە و وەزارەتی دارایی عێراقیش ڕێکارەکانی خەرجکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتی تەواو کردووە و “لە هەمان کاتدا ئێمە کارمان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆش کردووە”.

د. ئومێد سەباح باسی لەوەش  کرد، “وا بڕیارە لەم دوو ڕۆژەدا کورهێنانی مووچەی مانگی هەشت و تەواوی مووچەی مانگی نۆش بگاتە هەرێمی کوردستان و هیچ بەربەرستێک لە بەردەم خەرجکردنیاندا نییە. کاتێک گەیشت ئێمەش دەست بە دابەشکردنیان دەکەین”.

En az 10 karakter gerekli