رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، لەبارەی هاوپەیمانی میللەت رایگەیاند، “ئه‌مانه ئیتر، حه‌وتن، نۆن یان 11ـن، هه‌رچه‌ند بن، كۆبوونه‌ته‌وه و قومار له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵات و گه‌ل ده‌كه‌ن”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌ی له ته‌كیرداغ گوتارێكی پێشكه‌شكرد و ره‌خنه‌ی له‌وانه گرت كه له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندان و باسی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام باسی غازی مسته‌فا كه‌مال ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یان كردووه‌ته تاجی سه‌ریان كه قورسترین سووكایه‌تییان پێده‌كه‌ن. ئاسایشمان كه به خوێنی شه‌هیده‌كانمان و گیانفیدایی غازییه‌كانمان، به‌ده‌ستمان هێناوه بۆ ویژدانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان جێده‌هێڵرێت”.
راشیگەیاند “ئه‌مانه ئیتر، حه‌وتن، نۆن یان 11ـن، هه‌رچه‌ند بن، كۆبوونه‌ته‌وه و قومار له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵات و گه‌ل ده‌كه‌ن”.
سه‌رۆکكۆماری توركیا رووی كرده كه‌مال كلچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په رایگه‌یاند “بای بای كه‌مال فرمێسكی دایكانی دیاربه‌كر چی لێدێت؟ ئه‌م سه‌لۆیه، چی كرد؟ به‌داخه‌وه ده‌ستی چووه خوێنی ٥١ هاووڵاتیی كوردم”.