نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بۆ سەرووی 86 دۆلار بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی بۆ هۆشداریی بەشێک لە ناوەند و کۆمپانیاکانی وزە دەگەڕێتەوە کە توانای خستنەڕووی نەوتی زیاتریان لە بازاڕدا نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 07-03-2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 86 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 30 سەنت بەرزبووە و بە 80 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، زێڕ کەمێک دابەزی و هەر ئۆنسەیەک لە نزیک 1847 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.