<strong>ئەمڕۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێر دەکات</strong>
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەمڕۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێر دەکات

ئازار 2, 2023 08:43
<strong>ئەمڕۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێر دەکات</strong>
0

لایک

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، سەردانی هەولێر(ئەربیل) دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.

شایەنی باسە وابڕیارە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت، پاشان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە. 

هەر لە هەولێر، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە چاوی بە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بکەوێت. 

ئێوارەی ئەمڕۆش، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغداد و هەولێر ساز دەکات. 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەمجارە سەردانی عێراق دەکات لەوەتەی دەستبەکاربوونی لە ماوەی لە شەش ساڵی رابردوودا.

En az 10 karakter gerekli