مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم

مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم

حوزه‌یران 29, 2023 15:44
مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید رایگەیاند “سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم”.

بارزانی لە تویتێکدا سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی کرد و رایگەیاند “”سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان”.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم لە ژێر پارێزگاری پۆلیسی ئەو وڵاتە قورئانی پیرۆزی سووتاند.

مۆمیکا کە لە ژێر پارێزگارییەکی بەرفراوانی پۆلیسدا ھاتە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم لە ناوچەی مێدبەرگەرەپلاتسن، سەرەڕای کاردانەوەکانی خەڵکی دەوروبەری، قورئانی پیرۆزی فڕێدایە سەر زەوی و پێی لەسەر دانا و پاشانیش سووتاندی.

لە بەرامبەر ئەو ئیستفزازییەی کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا روویدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو شارە بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانی ھەر رووداوێک لە ستۆکھۆڵم، سەرجەم پۆلیسەکانی ئەو شارەی بۆ بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم بانگھێشت کردبوو.

En az 10 karakter gerekli