پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە لە پێنجی ئایارەوە دەستی پێ کرد تاکوو کاتژمێر ٢١:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ (٥-٧ی ئایار) کۆتایی هات.
بە تێکڕایی پێنج هەزار و ٧٤١ دەنگدەر لە سەرتاسەری عێراق دەژین و لە کۆی ئەم ژمارەیە، هەزار و ٥١٨ دەنگدەر چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
بۆ ئەم مەبەستە دوو سندوق لە بەغدا، یەک سندوق لە بەسرە و سێ سندوقیش لە هەولێر داندران.
لە کاتێکدا ژمارەی دەنگدەرانی تورکیا لە بەسرە ١٣٢ کەسە، ٧٤یان بەشدارییان لە دەنگداندا کرد.
لە کۆی هەزار و ٧٧٥ دەنگدەریش لە بەغدا ٤١٥ دەنگدەر بەشدارییان کرد و لە هەولێریش کە زۆرترین هاووڵاتییانی تورکیا لە عێراق لەو شارەدا دەژین لە کۆی سێ هەزار و ٨٣٤ دەنگدەر هەزار و ٢٩ دەنگدەر بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد.
لە کاتێکدا رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا، لەسەدا ١٠،٠٥ بوو، رێژەی بەشداری لەو هەڵبژاردنانەدا لەسەدا ٢٦،٤٤ە.
پرۆسەی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەکانی خابوور و ئوزوملو کە لە ٢٧ی نیسانەوە دەستی پێ کردووە تاکوو کاتژمێر ١٧:٠٠ی ئێوارەی ١٤ی ئایار بەردەوام دەبێت.