سوودانی: پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دۆناڵد ترەمپ کرد

سوودانی: پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دۆناڵد ترەمپ کرد

تشرینی دووه‌م 9, 2024 08:26
سوودانی: پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دۆناڵد ترەمپ کرد
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا و هەردوو لایەن جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان و هەماهەنگی زیاترکرد لەپێناوی کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوچەکە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: نووسینگەی میدیایی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دۆناڵد ترەمپ کرد و هەردوولا خواستی پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتیان دووپات کردەوە، لەڕێگەی هاریکاریی نزیک لە بوارەکانی ئابووری، دارایی، وزە، تەکنەلۆژیا.

هاوکات سوودانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگاداری گوتار و بەڵێنەکانی ترەمپ بوو لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردن کە جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوچەکە دەکرد، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی زیاتر لەپێناو ئەو ئامانجەدا.

هەرەوەها دۆناڵد ترەمپ، “دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا خواستی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سوودانی دەربڕیوە و پێی گوتووە: “بەم نزیکانە بە مەبەستی فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا و کارکردن لەسەر پرس و دۆسییە هاوبەشەکان گفتوگۆ دەکەن.”

En az 10 karakter gerekli