عێراق و هەرێم لیژنەیەک بۆ کاروباری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل پێکدەهێنن

عێراق و هەرێم لیژنەیەک بۆ کاروباری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل پێکدەهێنن

ئاب 23, 2023 19:21
عێراق و هەرێم لیژنەیەک بۆ کاروباری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل پێکدەهێنن
0

لایک

بەرێوەبەری هاتووچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، بە هەمانگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ یەکخستنەوەی تەواوی مامەڵەکانی هاوردەی ئۆتۆمبێل لە خاڵەسنورییەکانی هەرێم و عێراق.
زیاد قەیسی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند؛ بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنن و هەماهەنگی دەبن لە ڕێکخستنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە خاڵە سنوورییەکانی عێراق و هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەپشتبەستن بە یەکە گشتییەکانی گومرگەکان کاروباری رێکخستنی هاوردەی ئۆتۆمبێل یەکدەخرێتەوە.

ساڵانە بە شێوەی یاسایی 200 هەزار و 328 ئۆتۆمبێل هاوردەی شارەکانی عێراق دەکرێت ، لە ئێستادا هەشت ملیۆن و 14 هەزار و 940 ئۆتۆمبێل لە سنووری شارەکانی عێراقدا هەن.

En az 10 karakter gerekli