ئەمڕۆ سێشەممە (18ـی تەمموزی 2023)، پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە کۆچبەران پەسەنکرد و هاوکات ئەو پڕۆژە یاسایە بە بەردی بناغەی پلانەکانی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دادەنرێت، کە هەوڵدەدات بەرەنگاری کۆچبەرە نایاساییەکان ببێتەوە.
پێشتر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنیدا رێگری بکات لەو کۆچبەرە نایاساییانەی لە رێگەی دەریاوە لە کەناراوەکانی فەرەنسا روو لە وڵاتەکەی دەکەن.
لەساڵی 2022، زیاتر لە 45 هەزار کۆچبەری نایاسایی لەرێگەی بەلەمەوە گەیشتنە وڵاتی بەریتانیا، لە نێویاندا تەنیا لە سەرەتای ئەمساڵ 13 هەزار کۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا