نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بهمهبهستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام گەیشتە پاریسی پایتەختی فڕەنسا.
نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی تایبەتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا سەردانی پاریسی کردووە بۆ بهشداریكردن له كردنهوهی کاتێدرالی نۆتردام.
هاوکات دوای پێنج ساڵ لە ئاگرکەوتنەوەکەی کڵێسای نۆتردام لە پاریس، بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و 40 سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت، کڵێسای نۆتردام لە مەراسیمێکدا بكرێتەوە، ئەوەش دوای نۆژەنكردنەوەی.
تۆڕی تەلەفیزیۆنی فڕانس 24-ی فڕەنسی ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، دوای تەواوبونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کڵێسای نۆتردام لە پاریس، ئەمڕۆ کڵێساكە دەکرێتەوە، ئەوەش مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و چل سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتی دیكە.