دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ئێران نەبوو
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ئێران نەبوو

دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ئێران نەبوو

حوزه‌یران 15, 2025 08:31
دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ئێران نەبوو
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە نەبووە کە کراونەتە سەر ئێران، بەڵام هاوکات هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی ئێران کرد کە هەڕەشە لە ئەمریکا بکات و جەختیشی کردەوە کە دەتوانێت بە ئاسانی کۆتایی بە ململانێی خوێناویی نێوان ئێران و ئیسرائیل بهێنێت.

 ترەمپ هەڵوێستی وڵاتەکەی روونکردەوە و وتی: “ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ئێران نەبوو.”

 سەرۆکی ئەمریکا لە هەمان کاتدا هۆشدارییەکی تووندی دا و ڕایگەیاند: “بە هەر جۆرێک هەر هێرشێکمان بکرێتەسەر، هەموو هێز و توانای سوپای ئەمریکاتان دێتەسەر، بەجۆرێک پێشتر نەتانبینیبێت.”

 هەروەها سەبارەت بە ئەگەری چارەسەرکردنی دۆخەکە، ترەمپ بە متمانەوە قسەی کرد و وتی: “بە ئاسانی دەتوانین رێککەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بکەین،” و دووپاتیکردەوە، بە ئاسانی دەتوانین ئەو ململانێ خوێناوییە رابگرین.

هاوکات ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە شەڕی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە سێیەم رۆژی خۆیەوە و تاوەکو دێت گرژییەکان زیاتر دەبن.

En az 10 karakter gerekli