بەهۆی هێرشی کۆچبەران 2000 پاسەوانی نیشتمانی لە لۆس ئەنجلس جێگیر کران

بەهۆی هێرشی کۆچبەران 2000 پاسەوانی نیشتمانی لە لۆس ئەنجلس جێگیر کران

حوزه‌یران 8, 2025 11:30
بەهۆی هێرشی کۆچبەران 2000 پاسەوانی نیشتمانی لە لۆس ئەنجلس جێگیر کران
0

لایک

دوای ئەوەی لە لۆس ئەنجلس کۆچبەرانی نایاسایی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پۆلیسی فیدراڵ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی جێگیرکردنی دوو هەزار پاسەوانی هێزی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران دەرکرد.

 شەوی رابردوو لە ناوچەی پارامۆنتی لۆس ئەنجلس، ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی کە زۆربەیان خەڵکی ئەمریکا لاتینن، هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران.

 هەروەها بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئێستا شاری پارامۆنت تا رادەیەک ئارام بووەتەوە، بەڵام لەو شوێنەی خۆپێشاندانەکە دەستیپێکردبوو، هێشتا پێکدادان لە نێوان پۆلیس و خۆێشاندەران هەیە و پۆلیس هەوڵ دەدات لە رێگەی ئاو و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێ بکات.

 پۆلیسی فیدراڵ گازی فرمێسکڕێژی بۆ بڵاوەپێکردنی کۆچبەران بەکارهێنا، بەڵام ژمارەی خۆپێشاندەران لەو ناوچەیە بەردەوام بەرزدەبوویەوە. خۆپێشاندانەکان دژی ناردنەوەی بەزۆری کۆچبەران دەستیپێکرد کە لە ماوەی هەفتەیەکدا 118 کۆچبەر دەستگیر کران، لەو ژمارەیە 44 کەسیان رۆژی هەینی لەلایەن پۆلیسەوە گیرابوون، بۆ ئەوەی رەوانەی وڵاتەکانیان بکرێنەوە.

 هاوکات کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: “لەم چەند رۆژەی دواییدا کۆمەڵێک کەسانی توندئاژۆ هێرشیان کردووەتە سەر کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و پۆلیسی فدراڵ لە لۆس ئەنجلس، ئەو کارمەندانە راسپێردراون فەرمانی دەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی جێبەجێ بکەن”.

 کۆشکی سپی دەڵێت، ناردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لەپێناو ئەوە دەستیپێکردووە، چیتر تاوانباران بۆ راکردن لە یاسا، لە وڵاتی خۆیانەوە بە نایاسایی روو نەکەنە ئەمەریکا و دووپاتی دەکاتەوە؛ “لە گرتن و ناردنەوەیان بەردەوام دەبین”.

En az 10 karakter gerekli