ساسان ‌عەونی: ئەوانەی فەرمانبەرانەی مەرجەکانیان تێدایە زەوییان پێدەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ساسان ‌عەونی: ئەوانەی فەرمانبەرانەی مەرجەکانیان تێدایە زەوییان پێدەدرێت

ساسان ‌عەونی: ئەوانەی فەرمانبەرانەی مەرجەکانیان تێدایە زەوییان پێدەدرێت

تشرینی دووه‌م 28, 2024 17:10
ساسان ‌عەونی: ئەوانەی فەرمانبەرانەی مەرجەکانیان تێدایە زەوییان پێدەدرێت
0

لایک

وەزیری شارەوانی سەرجەم فەرمانبەرانی دڵنیاکردەوە لە وەرگرتنی زەوی و دەڵێت”ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە زەوییان پێدەدرێت”.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بڕیارێکی گرنگ بوو، هاوکات لە ماوەی ئەو چەند مانگەی بڕیاری دابەشكردنی زەوی دراوە، هەندێك لە شارەوانییەكان مەودایەكی باشی كاركردنیان بڕیوە تا ئاستی دابەشكردنی ژمارەی زەوییەكان بەسەر فەرمانبەراندا. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی کردەوەش کە دەبێت ئەو بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق بە ئامانجەکانی بگات و ئەو گرفتانەی لە هەندێک شارەوانیدا هەن، پێویستە بەزوویی چارەسەر بکرێن و پرۆسەکە خێراتر بکرێت بۆ ئەوەی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە، زەوی وەربگرن و لە بڕیارەکەی حکوومەت سوودمەند ببن.

هەروەها ساسان عەونی، داوای لە سەرجەم شارەوانییەکان کرد كە دەبێت ئەو پرۆسەیە لەڕووی پلانسازییەوە خێراتر و باشتر بکرێت و وێڕای پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پێویستە دابەشکردنی زەوی کاری جدی لەسەر بکرێت و هەر کێشەیەکیش بێتە بەردەم شارەوانییەکان، پێویستە بەزوویی چارەسەری بکەن.

هاوکات جەختیشی کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی قبووڵ ناکرێت و بەردەوام بەدواچوونی ئەو پرۆسەیە دەکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکەی حکومەت بە ئامانجەکانی خۆی کە پێدانی زەوییە بە فەرمانبەران بگات.

En az 10 karakter gerekli