زانیاری نوێ دەربارەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو

زانیاری نوێ دەربارەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو

تشرینی دووه‌م 26, 2024 20:51
زانیاری نوێ دەربارەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو
0

لایک

بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بکات و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، لەبارەی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان – عێراق بڕیاری دا بۆ هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار خەرج بکرێت.

هەروەها بڕیارە حکومەتی عێراق بە کۆی گشتی بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بنێرێت، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەمپێیە بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆ هەرسێ مانگیش قەبارەی کورتهێنان دەبێتە 708 ملیار دینار و دەبێت خۆی پڕی بکاتەوە.

ئەو پارەیەی بەغدا بەنیازە بینرێت، بەشی مووچەی دوو مانگ دەکات و نزیکەی 198 ملیاریش زیاد دەکات، بەمشێوەیە مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تەیف سامی، وەزیری دارایی وتوویەتی تەنیا 600 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەر مانگێک، بەڵام پێیان زیاد کردووە بۆ 760 ملیار، بڕیارە ئەم هەفتەیەش پارەی مانگی 10 بنێردرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 11ی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نارد، دەبێت لیستی مانگی 12 ەش پێش 25ی مانگی 12 بنێرێت، چونکە حیساباتی کۆتایی ئەمساڵ دادەخرێت.

En az 10 karakter gerekli