لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینی و یاریزانی ئێستای ئینتەر مەیامی ئەمریکی هێما بۆ ئەوە دەکات هەموو کاتێک بیر لەو رۆژە دەکاتەوە کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، ئەو شارەی زۆرترین ژیانی تێدا کردووە و چەندان بیرەوەری خۆشی تێدا تۆمار کردووە.
مێسی لە کەناڵی یانەی بارسێلۆنا دەرکەوت، پێش ئەوەی بەشداریی لە رێوڕەسمی یادی 125 ساڵەی دامەزراندنی یانە کەتەلۆنییەکە بکات.
مێسی دەڵێت: منداڵەکانم کەتەلۆنین.. لە راستیدا منیش وا هەست دەکەم خەڵکی بارسێلۆنام و حەز دەکەم رۆژێک لە رۆژان بگەڕێمەوە.
هەروەها لیۆ هێما بۆ ئەوەش دەکات: “زۆر دڵخۆشم کە دەبینم بارسێلۆنا ئێستا سەرسوڕهێنەرە و لە ئاستێکی بەرزە، هەرچەندە ئەوە تووشی شۆکم ناکات، چونکە شتێکی نوێ نییە بەڵکو بەشێکە لە مێژووی یانەکە.
لەلایەن خۆیەوە هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: “ئەمە شانازییە کە باشترین یاریزان لە مێژووی بارسێلۆنا ستایشی من بکات”.
زۆر دڵخۆشم گەنجەکان دەرفەتییان پێ دەدرێت، بێگومان کاتێک بەمشێوەیە متمانەیان پێ دەدرێت وەکو ئێستا بەباشی دەردەکەون، ئەوان دەزانن یانەکە لە هەموو کەسێک باشتر و گەورەترە و لە بچووکیەوە وەکو جەنگاوەر یاریی دەکەن”.
ماوەی گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ ئینتەرمەیامی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 درێژ دەبێتەوە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەش لە ماوەی 15ـی حوزەیران تاوەکو 13ــی تەمموزی 2025 بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.