کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و باسی لەوەکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوای هەندێک ناوچەدا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت. پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44
سلێمانی : 42
دهۆک : 44
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 44
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 47