وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران له‌رێگه‌ی “هه‌ژماری من”ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران له‌رێگه‌ی “هه‌ژماری من”ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران له‌رێگه‌ی “هه‌ژماری من”ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

حوزه‌یران 13, 2024 18:27
وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران له‌رێگه‌ی “هه‌ژماری من”ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن
0

لایک

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 50 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ رێی پرۆژه‌ی هه‌ژماری منه‌وه‌ مووچه‌ی مانگی ئایاریان وه‌رگرت و تا كۆتایی ئه‌مساڵیش سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی ملیۆنێك مووچه‌خۆر له‌ پڕۆژه‌كه‌دا تۆمار ده‌كرێن.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، نزیكه‌ی 50 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی گشتی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر مووچه‌كانیان به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی و له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی “هه‌ژماری منـ”ـە‌وه‌ وه‌رگرت، ژماره‌ی سودمه‌ندان دوو هێنده‌ی مانگی ڕابردوو بوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خۆیان له‌ پرۆسه‌ی به‌ بانكیكردن تۆماركردبوو”.

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “ئامانج له‌ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا هه‌ژمارێكی بانكی پارێزراو و سه‌لامه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان به‌ شێوازێكی هاوچه‌رخ دابین بكات كه‌ خۆیان خاوه‌ندارییه‌تی ته‌واوییان به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌بێت”.

وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شڵێت، “خۆشحاڵین كه‌ له‌گه‌ڵ فراوانبوونی زیاتری پڕۆژه‌كه‌، هاوڵاتییانمان خۆیان ده‌توانن ئه‌زموونی ئه‌و كارئاسانییه‌ بكه‌ن و متمانه‌یه‌كی زیاتر لایان دروست ببێت، چونكه‌ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌ به‌شداربووه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ له‌ژێر ڕه‌زامه‌ندی و ڕێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق، هه‌ڵده‌ستن به‌ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مه‌ بانكییه‌كان به‌ هه‌رزانترین تێچوو له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “تا كۆتایی ئه‌مساڵ و له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆر له‌ پڕۆژه‌كه‌دا تۆمار ده‌كرێن، هه‌ربۆیه‌ش به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه‌ هه‌موولایه‌ك هان ده‌ده‌ین تاوه‌كو له‌م گۆڕانكارییه‌ وه‌چه‌رخانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربن”.

En az 10 karakter gerekli