سەدان گەشتی ئاسمانی بریتانیا بۆ چەند رۆژێک دوادەخرێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەدان گەشتی ئاسمانی بریتانیا بۆ چەند رۆژێک دوادەخرێت

سەدان گەشتی ئاسمانی بریتانیا بۆ چەند رۆژێک دوادەخرێت

ئاب 29, 2023 18:17
سەدان گەشتی ئاسمانی بریتانیا بۆ چەند رۆژێک دوادەخرێت
0

لایک

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بریتانیا رایگەیاند، سەدان گەشت لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی بریتانیا هەڵوەشێنرانەوە، بەهۆی بەردەوامبوونی کێشەکانی دوێنێ دووشەممە لە کۆنتڕۆڵکردنی هاتووچۆی ئاسمانی ئەو وڵاتەدا.

بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، مارک هارپەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، “سەدان گەشت لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی وڵاتدا هەڵوەشێنرانەوە، بەهۆی بەردەوامبوونی کێشەکانی دوێنێ دووشەممە لە کۆنتڕۆڵکردنی هاتووچۆی ئاسمانی وڵاتدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان ماوەی چەند رۆژێک بخایەنێت و لە ئێستادا زۆرێک لە فڕۆکەکان و تیمەکانی فڕۆکەوانی لە شوێنی خۆیان نەماون، گەشتێکی زۆر هەڵوەشاونەتەوە و چەند رۆژێکی دەوێت تا خەڵکی و کارمەندانی فڕۆکەخانەکان روو بکەنەوە فڕۆکەخانەکان.

بەپێی ئاماری کۆمپانیاکانی گەشتوگوزاری بریتانیا، زیاتر لە چارەکێک لە گەشتە پلان بۆ داڕێژراوەکانی ناو فڕۆکەخانەکانی بریتانیا و دەرەوەیدا دوێنێ دووشەممە هەڵوەشاونەتەوە.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بریتانیا رایگەیاند، “ئامۆژگاری خەڵک دەکرێت پێش ئەوەی سەردانی فڕۆکەخانەکان بکەن بە مەبەستی گەشتکردن، دڵنیاببنەوە لە هەڵنەوەشانەوەی گەشتەکانیان”.

وتیشی، “ئەو سەرنشینانەی گەشتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە مافی گەشتی جێگرەوەیان هەیە، بەڵام بە هەژماردنی ژمارەی زۆری ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە لەو سەرووبەندەدا، دەکرێت چەند رۆژێک بخایەنێت تا ئەو رێکارانە رێکدەخرێن”.

En az 10 karakter gerekli