كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

تەممووز 15, 2023 17:05
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
0

لایک

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسا ئەنجامدا و كۆبوونەوەكەی بۆ رۆژی دوشەممەی داهاتوو دواخست.

بەشی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران دوای خوێندنەوەی یەكەم بۆ حەوت رەشنووسی یاسا كە لە كارنامەكەیدا بوو، دانیشتنی ئەمڕۆی خۆی بۆ دووشەممەی داهاتو كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دواخست.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران یەكەم دانیشتنی خولی دوەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و بە ئامادەبونی 178 پەرلەمانتار ئەنجامدا.

En az 10 karakter gerekli