نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت

ئه‌یلول 3, 2024 19:33
نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت
0

لایک


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لەگەڵ كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان-عێراق دووپاتی ئەوەی کردەوە کە له‌ هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌ و ئاماژەی بەوەکرد کە هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/9/2  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پێشوازیى له‌ كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان-عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ كار و ئه‌ركى كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌ڵمانيا، ماڵئاوایی لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياى كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.

لاى خۆيه‌وه‌ شترايشه‌ر خۆشحاڵيى خۆى به‌ ماوه‌ى كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كەى كرد، كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياش وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتگیری و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا‌ باس له‌ دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا، له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و گوتى: له‌ هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌ و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

En az 10 karakter gerekli