سوودانی: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوویانە زه‌وتكردنیان تێدایه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوویانە زه‌وتكردنیان تێدایه‌

سوودانی: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوویانە زه‌وتكردنیان تێدایه‌

نیسان 3, 2023 20:45
سوودانی: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوویانە زه‌وتكردنیان تێدایه‌
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، ھەرێمی کوردستان لەساڵی 2014 بەھۆی نەبوونی بودجە ناچاربووە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت بکات، ئەو گرێبەستانە نادادپەروەری و زەوتکردنیان تێدایە، چونکە کۆمپانیاکانی نەوت ناچارییەکەی ھەرێمیان قۆستەوە، ده‌شڵێت، “ناكرێت هه‌ر ته‌ماشه‌ی غازی هاوڵ بكه‌م و بسوتێت، له‌كاتێک عێراق به‌ به‌هایی 8 ترلیۆن دینار ساڵانه‌ غاز هاورده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م به‌هه‌ده‌ردانه‌ رابگیرێت”.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌، رایگه‌یاند، “عێراقی ئه‌مڕۆ له‌كێشه‌كان رزگاری بووه‌ و له‌گه‌ڵ خۆی ئاشتبووه‌ته‌وه‌ و به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وتوه‌ و هه‌مو نه‌وه‌كانی گه‌لی عێراقی له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا كۆبوونه‌ته‌وه‌، ره‌وشه‌كه‌ له‌به‌رچاوم روونه‌، بۆیه‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو ده‌گرێت كه‌ له‌هیوا و ئاواتی هاووڵاتیان پێكهاتوه‌”. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ناكرێت هه‌ر بمێنم و ته‌ماشه‌ی غازی هاوڵ بكه‌م و بسوتێت، له‌كاتێك عێراق به‌ به‌هایی 8 ترلیۆن دینار ساڵانه‌ غاز هاورده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م به‌هه‌ده‌ردانه‌ رابگیرێت، ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی ئابووریمان هەبێت، و سه‌ره‌تایه‌كه‌شی ئه‌كتیڤكردنی كه‌رته‌ جیاجیاكانه‌”. 

سەرۆکوەزیرانی عێراق  ده‌ڵێت، ھەرێمی کوردستان لەساڵی 2014 بەھۆی نەبوونی بودجە ناچاربووە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت بکات، ئەو گرێبەستانەش نادادپەروەری و زەوتکردنیان تێدایە، چونکە کۆمپانیاکانی نەوت ناچارییەکەی ھەرێمی کوردستانیان قۆستەوە بەتایبەتی بەھۆی شەڕی داعش و راگرتنی بودجەکەی لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی عێراقەوە.

په‌یوه‌ست به‌ یاسای بوجه‌ی عێراق، سوودانی ده‌ڵێت، لەگەڵ ھەولێر گەیشتونەتە رێککەوتن و لە یاسای بوودجەشدا جێگیرکراوە، “بودجه‌ بۆ سێ ساڵمان داناوه‌ و له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی جێگیری و سه‌قامگیریه‌كی دارایی به‌رپا ده‌كات و رێگره‌ له‌چاوپۆشین و نامه‌یه‌كیش به‌كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات كه‌ده‌توانێت كار و وه‌به‌رهێنان بكات، “ده‌بێت سود له‌سامانه‌ سروشتیه‌كانی خۆمان وه‌ربگرین، عێراق وڵاتێكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازییه‌ و بنه‌ماكانی به‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌یه‌”. 

ئه‌وه‌شی وت، “سیسته‌می سیاسی ئێستا له‌دوایی 2003ه‌وه‌ وڵاتێكی وێرانی وه‌رگرت، خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌پارێزگان هه‌رنه‌بوو‌، له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا كاری زۆر كراوه‌ به‌ڵام به‌قه‌باره‌ی پێویستی راسته‌قینه‌ی وڵاتێكی نییه‌ كه‌ گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌رنشینانی زۆره‌ و پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێت”. 
 
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، “هێرش بۆ سه‌ر هه‌ر وڵاتێک كارێكی ره‌تكرایه‌وه‌ و رێگا ناده‌ین له‌خاكی عێراقه‌وه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مه‌ پێگیریه‌كی ده‌ستووری و ئه‌خلاقییه‌، و له‌لایی ئێمه‌ كارێكی به‌كۆتایی هاتوه‌”. 

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و عێراق، سودانی وتی، “به‌ره‌و توركیا هه‌نگاو ده‌نێین بۆ دروستكردنی هاوبه‌شییه‌كی ئابووری و پڕۆژه‌ی ستراتیژی هه‌یه‌ كه‌ له‌كاتێكی نزیكدا دیارده‌بن و ده‌بنه‌ هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، سوپاسی هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی به‌شی ئاوی عێراق و له‌هه‌مانكاتدا ئێمه‌ پێویستمان به‌ به‌رێوه‌بردنێكی باش هه‌یه‌ له‌بواری ئاوه‌وه‌ و له‌سایه‌ی پێشكه‌وتنه‌كان بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنیكی هاوچه‌رخ”. 

روونیشیكرده‌وه‌، لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران هه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێک په‌یوه‌ندییه‌كان و چۆنیه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كان رێک بخرێن، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لێكگه‌یشتنێك بوه‌ سه‌باره‌ت به‌بوونی هێزی فیدڕاڵ له‌سه‌ر درێژایی سنوور له‌گه‌ڵ توركیا وئێران.

له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاتان له‌ عێراق، سوودانی به‌ڕونی وتی، “هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان تاڕاده‌یه‌ك ئاماده‌یی و تواناكانی هه‌یه‌ بۆ دابینكردنی ئاسایش له‌سه‌رانسه‌ری عێراق، ئێمه‌ پێویستمان به‌هێزی شه‌ڕكه‌ر و بیانی نییه‌، به‌ڵام پێوستمان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌منی و هاریكاری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی راهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مه‌ به‌شێوه‌ی هاریكاری دوقۆڵی رێك بكه‌ین”.

En az 10 karakter gerekli